آغاز| اخبار| زن| دیدگاه| ادب و هنر| تماس باما
ادامه
زن
ادامه
ادب و هنر
ادامه

 

بازگشت | بفرست | چاپ | 1399 بار خوانده شده

avatar
وه‌فدیکی ئێران له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێکی ئه‌مریکاوه‌ ده‌ستگیر کران
2007 09 20 - 12:41

به‌پیی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتوون، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌وڕۆ هێزێكی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌فدێكی‌ ئێران که ‌له‌ 2 كه‌س پێكهاتبوو له‌ هۆتێل‌ پاڵاس‌ گیران.
حه‌سه‌ن باقی‌ هه‌ورامی‌ سه‌رۆكی‌ ژوری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ به‌م شێوه‌یه‌ بۆ ‌سایتی‌ سبه‌ی‌ دواوه‌‌: "ئه‌و وه‌فده‌ ئێرانییه‌ كه‌ وه‌فدی‌ بازرگانی‌ شاری‌ كرماشانن، چه‌ند رۆژێكه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئاڵوگۆری‌ بازرگانی‌ له‌سلێمانین، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی‌ گیراون ئه‌ندامی‌ وه‌فده‌ بازرگانیه‌كه‌ نین و له‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان وه‌فدی‌ بازرگانی‌ كرماشان و ئێمه‌دا نه‌بوون".

شایانی باسه‌ ناوی یه‌کیک له‌و که‌سه‌ گیراوانه‌ فه‌رهادیه‌‌ و ناوی که‌سه‌که‌ی ترییش تائێستا نه‌زانراوه‌. دوابه‌دوای ده‌ستگیرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌.


بازگشت | بفرست | چاپ | 1399 بار خوانده شده
خبرهای دیگر

ادامه خبرها
مطالب عمومی
ادامه
دیدگاه
ادامه
Kurdi Farsi English