آغاز
|
اخبار
|
زن
|
دیدگاه
|
ادب و هنر
|
تماس باما
جمیل بایک : در صورت عدم تغییرات اساسی رژیم ایران با خطر جدی روبروست
مصطفی کاراسو : در صورت ادامه‌ی اعدام ها، ملت کرد راهی جز مقاومت و مبارزهندارد
بیانیه عفو بین الملل در مورد اعدام فصیح یاسمنی و خطر اعدام دیگر زندانیان سیاسی کرد
این‌بار " فصیح یاسمنی " به اتهام همکاری با پژاک اعدام شد...
بایک : جنبش آزادی بخش ملت کرد پروسه حل دموکراتیک را آغاز کرد
کالکان : سال 2009 سال قیام ملت کرد بود
پژاک : در ایران نیز آزادی پیر‌وز خواهد شد
ادامه
زن
مرگ خاموش دختران سرزمین من
ذهنيت اقتدار و نقش زن در جامعه ايران
هفدهمین سالروز اقدام قهرمانانه بریتان را گرامی می داریم
لیلا زانا و دریافت جایزه‌ی حقوق بشر " خوان ماریا باندراس ".
یاد گریلای آلمانی شهید PKK، آندریا ولف گرامی داشته شد
دختر چ‌گوارا: به مبارزات جنبش آزادی بخش ملت کرد، درود میفرستم
زنان کرد ساکن فرانسه، برای آزادی فعال حقوق زنان، زینب جلالیان، که از سوی رژیم ایران به اعدام محکوم شده است، تجمعی برگزار کردند
جنبش زنان و جوانان شرق کردستان: زیلان سمبل زن و زندگی آزاد است...
اتحادیه ی زنان شرق کردستان، یه‌ژه‌ره‌که، با انتشار بیانیه ای، نتایج انتخابات ریاست جمهوری ایران را تحلیل کرد.
دختراني كه با پيراهني از آتش به پروسه ي مبارزه پپوستند
ادامه
ادب و هنر
شاملو، با قامتی به بلندای فریاد
ماهی سیاه کوچولو. صمد بهرنگی
حتی رز ها هم پژمرده می شوند
فرهاد وکیلی و رنج!
داستانی از منصور یاقوتی
شعری کوتاه از گریلای مشهور، ارنستو چه گوارا
جملاتی کوتاه و عمیق. جملاتی که باید به خاطر سپرد
نامه ویکتور هوگونویسنده نامداربه فرزندش
قصه مردی که لب نداشت! ( شعری از شاملو )
میلاد - احمد شاملو
ادامه
بازگشت
|
بفرست |
چاپ
| 1626 بار خوانده شده
"ڕێبین ، ئاوێنه‌ی سیمای ئاپۆئیزم "
2007 07 25 - 17:01
"ڕێبین ، ئاوێنه‌ی سیمای ئاپۆئیزم "
نووسینی؛ ش
پێشه‌کی؛
ئه‌م نووسراوه‌یه به‌شێک له قسه‌کانی شه‌هید " ناسر قادرزاده" ناسراو به "ڕێبین مه‌هابادی"یه که ساڵی 1997 له گه‌ڵ من کردوویه‌تی و نووسیومه‌ته‌وه.
بێ گوومان ئه‌مه چه‌ند په‌رداخێکه له ده‌ریای ئه‌ندێشه‌ی ئاپۆئیستی شه‌هید ڕێبین . گووته‌کانی زۆرتر وه‌کوو وانه‌یه‌ک له مێشکم دا مابوونه‌وه. له نووسینه‌وه‌یان ده‌ترسام، نه‌کا شتێک به هه‌ڵه بنووسم. ڕه‌نگه له زۆر شوێن دا هه‌ڵه‌م کردبێت. ئه‌مانه‌ش ده‌گرمه ئه‌ستۆی خۆم. گووته‌کان زۆربوون ، به‌ڵام تێگه‌یشتن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی من ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی پێکراوه که ده‌یبینن.
له نووسینه‌وه‌یان ده‌ترسام. به‌ڵام ژان پۆل ساڕتر ده‌ڵێت؛
" مرۆڤ نه ته‌نیا به‌رپرسیاری ئه‌م کارانه‌یه که ئه‌نجامیان ده‌دات، به‌ڵکو به‌رپرسیاری ئه‌م کارانه‌شه که ئه‌نجامی نه‌داوه."
هه‌ر بۆیه‌ش ترسم تێک شکاند...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له بیرم نایه‌ت که یه‌که‌مین جار یه‌کترمان له کوێ دیتووه. ته‌نیا یه‌که‌مین دیالۆگی خۆم و ئه‌وم له بیر دێته‌وه که له باخچه‌که‌ی به‌ر ده‌م کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی شار ئه‌نجاممان دا. ناوی ناسرقادر زاده بوو، به کۆدی شۆڕشگه‌ری " ڕێبین". به قه‌دێکی تا ڕاده‌یه‌ک کوورت و جۆش و خرۆشێکی ڕووناکبیرانه له گیانی دا. ئێمه له ناو باخچه‌ی بچووک دا پیاسه‌مان ده‌کرد و ئه‌ویش باسی له ئیدیۆلۆژی ئاپۆئیزم و ژیان و که‌سایه‌تی ئۆجالانی ده‌کرد. پێشتر چه‌ند کتێبی وه‌ک ( داستانی ژیانه‌وه) و ( هه‌ڵبژارده‌کان)ی بۆ ناردبووم که به ته‌واوی نه‌مخوێندبوونه‌وه ، به‌ڵام دوای ئه‌م دیداره به وردی ده‌ستم کرد به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر کتێبێکی سه‌رۆک APO . ڕێبین یه‌کێک له یه‌که‌مین که‌سانێک بوو که منی به فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆئیزم ئاشنا کرد. پێشتریش هێندێک له گه‌ڵ" مه‌زده‌ک " قسه‌م کردبوو، به‌ڵام نه‌ک به قووڵی.
وه ڕێبین له گرینگ‌ترین بابه‌ته‌وه ده‌ستی پێ کرد؛ " پرسی که‌سایه‌تی"؛
ــ هه‌ڤاڵ ش . گرینگ‌ترین کارێک که سه‌رۆک ئاپۆ کردوویه‌تی گرینگی دان به پرسی که‌سایه‌تی بووه و تا ئێستا زۆر بابه‌تی گرینگی له سه‌ر گرینگی که‌سایه‌تی نووسیوه و باس کردووه. کورد بۆ چی لاوازه؟! چوونکه که‌سایه‌تی لاوازه. که‌سایه‌تی لاواز نه‌خۆشه و نه‌خۆشیش پێویستی به گۆڕانکاری هه‌یه. پارت و جڤاک له که‌سایه‌تییه‌کان پێک دێن. ئه‌گه‌ر پارتییه‌ک ئه‌ندامه‌کانی لاواز بن، ئه‌م پارته‌ش لاوازه. جڤاکیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه. بێ گۆڕانکاری که‌سایه‌تی چۆن جڤاک به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت؟! لایه‌نی که‌سایه‌تی ئه‌وه‌نده گرینگه که ته‌نانه‌ت "پلێخانۆف "یش له سه‌ری ڕاوه‌ستاوه ، به‌ڵام مه‌خابن " لێنین" زۆر باسی لێوه نه‌کرد و ته‌نانه‌ت ئێمه ده‌بینین که " ئیحسان ته‌به‌ری" ته‌نیا له یه‌ک دوو لاپه‌ڕه دا له کتێبی " فه‌لسه‌فه‌ی زانستی" خۆی دا باسی لێ کردووه ! ئه‌م گرینگی نه‌دانه به لایه‌نی تاکه‌که‌سه‌کان و گۆڕانکاری که‌سایه‌تی ئه‌وان بووه‌ته هۆی لاواز بوونی کۆمه‌ڵگاش.
" لێنین" درووشمی ده‌دا؛ ( ڕێکخستن، ڕێکخستن، ڕێکخستن.) به‌ڵام سه‌رۆک APO جیا له ڕێکخستن درووشمی ئه‌وه‌یه؛ ( په‌روه‌رده، په‌روه‌رده، په‌روه‌رده.)
سه‌رۆکAPO له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێک په‌روه‌رده بکه‌ی ، هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که په‌روه‌رده‌ت کردووه خۆی ڕێکخستن پێک دێنێ و به‌هێزیش ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا ڕێکخستن هه‌بێ و ئه‌ندامانی ڕێکخستن به باشی په‌روه‌رده نه‌بینن، ئه‌م ڕێکخستنه به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت. وه‌کله سۆڤیه‌ت دا دیتمان که به هۆی نه‌بوونی گۆڕانکاری و په‌روه‌رده‌یه‌کی باش ، له چوارچێوه‌ی وڵاتێکی به نێو سۆسیالیس دا که‌سایه‌تی بۆرژووازی و خۆخوازی پێشکه‌وت و سیسته‌م به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه چوو.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئێستا سه‌یری نه‌ک " که‌سایه‌تی چینه‌کان"، به‌ڵکو " چینایه‌تی که‌سایه‌تیه‌کان" ده‌که‌ین. له ڕوانگه‌ی ئاپۆئیزمه‌وه مرۆڤ ناتوانێ ته‌نیا له بواری ماددیه‌وه چین ده‌ست نیشان بکات ، به‌ڵکو تۆ ده‌توانی جیا له‌م ڕاستیه ، چینی که‌سایه‌تیش ببینی. بێ گومان بورژوایه‌کی پاره‌دار به شێوه‌یه‌کی گشتی خاوه‌نی که‌سایه‌تی تایبه‌ت به خۆیه‌تی ، یان گوندی ، فێئۆدال ، کارگه‌ر و کۆمپڕادۆر...
به‌ڵام ئایا هه‌ر که‌س له بواری ماددیه‌وه له چینێکی تایبه‌ت، بۆ وێنه فێئۆدال بوو، له بواری که‌سایه‌تیشه‌وه فێئۆداله؟! بێ گومان ئه‌مه موتڵه‌ق نییه. ئێمه ده‌بینین ڕێبه‌رانێکی شۆڕشی کارگه‌ری وه‌ک " ئێنگێلز" که له چینی بۆرژووا هه‌ستاون و بۆن یه‌کسانی هه‌وڵیان داوه. " گاندی" له بنه‌ماڵه‌ی ماهاراجه‌کان بوو، به‌ڵام موورتازانه ژیانی کرد و له پێناو خه‌ڵکه‌که‌ی له کۆتاییشدا وه‌ک مرۆڤێکی هه‌ژار گیانی به‌خت کرد. به پێچه‌وانه‌وه کارگه‌رانێک هه‌ن که دوورن له هووشیاری و که‌سایه‌تی ئیده‌ئالی خۆیان وه‌ک که‌سانێک که ده‌بێ گۆڕانکاری پێک بێنن. به‌م پێیه سه‌رۆک APO هووشیاری و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق به ئه‌ساس ده‌گرێ و پێوانه‌کانی ئه‌خلاقی وه‌ک له‌خۆبردوویی ، کۆمه‌ڵخوازی ، گۆڕانکاری و فیداکاری و ... ده‌داته پێش.
له ڕوانگه‌ی سه‌رۆک سۆسیال واتای کۆمه‌ڵگایه ، هه‌ر بۆیه‌ش سۆسیالیست کۆمه‌ڵخوازه. کێ له پێناو هوشیاری و یه‌کسانی و ئازادی ئینسان وکۆمه‌ڵ هه‌وڵ بدات سۆسیالیسته. هه‌ر بۆیه‌ش
سه‌رۆک که‌سانێکی وه‌ک "عیسا مه‌سیح "، "عه‌لی" ،" بوودا "و" گاندی" و ... گه‌لێک که‌سی دیکه جه‌وهه‌ری سۆسیالیستییان تێ دا ده‌بینێ. ئایا "عیسا " له پێناو ئازادی و یه‌کسانی گه‌لان ڕه‌نجی نه‌دا و گیانی فیدا نه‌کرد؟! قوڕه‌یش به " محه‌ممه‌د " ده‌ڵێن ؛ ( ماڵ و زێڕت ده‌ده‌ینێ و ده‌ست هه‌ڵگره.)" محه‌ممه‌د " ده‌ڵێ ؛ ( ئه‌گه‌ر مانگم له ده‌ستی چه‌پ بنێن و تاوم له ده‌ستی ڕاست، ده‌ست هه‌ڵناگرم.) " محه‌ممه‌د " ڕه‌نجی دا : ئاره‌قه‌ی ڕشت ، برسه‌تی و تینوویه‌تی دیت، خوێنی ڕژاند و خوێنی ڕژا. هه‌موو ئه‌مانه بۆ پێش خستنی جڤاک بوون. "عه‌لی" شه‌وانه نان و شیری خۆی له به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی هه‌ژاران داده‌نا و خۆی به‌ردی له زگی خۆی ده‌به‌ست و ده‌خه‌وت. بێ گومان ڕه‌نجی " مه‌سیح" له سه‌ر خاچ جیا له فیداکاری سۆسیالیستی هیچ واته‌یه‌کی تر ناگه‌یه‌نێ . ئیسپارتاکووسیش هه‌ر وه‌ها... ته‌نیا مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که سۆسیالیزمی ئه‌وانه زانستی نه‌بووه و سه‌رده‌م و قۆناغی ئه‌وانیش وه‌ها شتێکی هه‌ڵنه‌گرتووه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین ده‌بینین که له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا زۆرن ئه‌و کارگه‌رانه‌ی که ئه‌مڕۆ به که‌سایه‌تی بۆرژووازی و فێئۆدالیه‌وه ده‌ژین ! بۆ وێنه جیا له‌وه‌یکه له دژی چینی خۆیان و زه‌حمه‌تکێشانی تر ڕاوه‌ستاون، هه‌موو زه‌ین و هه‌وڵیان گه‌یشتن به له‌ززه‌تی تاکه‌که‌سی و ڕاحه‌تی ته‌نیا خۆیانه و به‌س !
به شێوه‌یه‌کی کورت و گشتی " چینی که‌سایه‌تیه‌کان " ئه‌مانه‌ن؛
# بۆرژووا؛ که‌سێک که تێگه‌یشتنی له سه‌ره ، هاوکات به‌رژه‌وه‌ندی خوازه و هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ر شێوه‌یه‌کی ئۆپۆرتۆنیستی له پێناو له‌ززه‌تی خۆی هه‌ر که‌س بخاته خزمه‌تی خۆی!
# فێئۆدال؛ ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی خوازه و هه‌وڵ ده‌دات وه‌کو ئاغایه‌ک هه‌ر که‌س بخاته خزمه‌ت خۆی. به‌ڵام وه‌ک ئاغای گووندیش ژیان ده‌کات و تێگه‌یشتنی له بۆرژووا که‌مته‌ر!
# کۆمپڕادۆر؛ چینی ده‌ڵڵاڵه. که‌سایه‌تی نیوه گووندی – نیوه شاری . بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ، خۆی له گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک ڕێک ده‌خات.
# گوندی؛ لێره‌دا ئه‌م وشه‌یه ئیستلاحه و ئامانج له خه‌ڵکی گوند نییه. گوندی که‌سایه‌تییه‌کی نه‌زانه و دووره له گۆڕانکارییه‌کانی شارستانیه‌ت . هه‌ر زه‌مان ده‌که‌وێته خزمه‌تی چینی حاکم ، هاوکات له ده‌رۆن دا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیشی ده‌گه‌ڕێت.
# لۆمپه‌ن؛ که‌سێک که هیچ ئه‌رکێک قه‌بووڵ ناکات و له‌وپه‌ڕی بێ‌کاری و بێمانایی دا ژیان ده‌کات.
# بێکار؛ له لۆمپه‌ن جیاوازه. به هۆی نه‌بوونی کار و په‌روه‌رده بێ کار ماوه. ده‌نا ئاماده‌یه بۆ کار. گه‌ر ده‌رفه‌تی پێ بدرێت و ڕێنوێنی بکرێت به‌رپرسیاری قه‌بووڵ ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات...
# کارگه‌ر؛ که‌سێکه له دژی که‌سایه‌تییه‌کانی بۆرژووازی، فێئۆدالی ، گوندایه‌تی ، کۆمپڕادۆر و هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کانی پاشوه‌ڕۆ ڕاده‌وه‌ستێ و به په‌روه‌رده کردنی خۆی و ده‌ور و به‌رانی ، به هووشیاری، فیداکاری، زانست، ئاکتیڤ بوون، کاری گشتی و خه‌باتی بێ وچان هه‌وڵ بۆ گۆڕانکاری خۆی و جڤاک ده‌دات.
ئه‌م که‌سایه‌تییه پڕۆلێتاره ، ئانتی‌تێزی ئۆپۆرتۆنیزمه. هه‌ر چه‌ند زۆرتر له چینی ڕه‌نجده‌ر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئاماژه کرا ، ده‌توانێ له ناوهه‌ر چینێکی دیکه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات. بۆ وێنه ڕه‌نگه که‌سێک له بواری ماددیه‌وه له چینی جووتیار ، فێئۆدال یان بێ‌کاری بێت و به گۆڕانکاری پڕۆلێتاری له که‌سایه‌تی خۆی دا به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه بگات که مرۆڤ په‌روه‌ره و ئینسان سازن. بۆ وێنه هه‌ڤاڵ زیلان له چینی بۆرژووا بوو، له نه‌خۆشخانه به کاری پزیشکی و ده‌رمانه‌وه خه‌ریک بوو و له ڕاحه‌تی دا ده‌ژیا، ده‌یتوانی هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش درێژه‌ی به ژیانی دابا، به‌ڵام ڕووحی کارگه‌رانه‌ی ئاپۆیی وه‌رگرت و بوو به گه‌ریللا و ته‌نانه‌ت ماڵ و گیانی خۆیشی فیدا کرد. ئایا که‌س هه‌یه بتوانێ زیلان به بۆرژووا تاوانبار بکات؟! ئه‌مه نموونه‌ی که‌سایه‌تی سۆسیالیستییه.
بێ گومان تا کاتێک که‌سایه‌تی سۆسیالیستی ساز نه‌بێت، باس کردن له پارتی سۆسیالیستی وجڤاکی سۆسیالیستی بێ مانایه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م جڤاکه به پێی کتێبی " مه‌دینه‌ی فازیله " ی " ئیفلاتوون" بێت یان " کاپیتال" ی " مارکس" جیاوازێکی نییه. سۆسیالیزم ته‌نیا به ئیددیعا کردن پێک نایه‌ت و هه‌ر که‌سیش که "کاپیتال " ی خوێنده‌وه و ئیددیعای سۆسیالیست بوونی کرد نابێته سۆسیالیست. ئایا له که‌سایه‌تی سه‌رۆک کۆماری چێک دا بۆرژووازیمان نه‌ده‌دیت؟! زۆرن ئه‌و که‌س و پارت و ده‌وڵه‌ته به ناو سۆسیالیستانه‌ی که هه‌موو هه‌وڵیان چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌ل یان گه‌لانی تره و له کاتێک دا که جیهان له برسێتی ده‌ناڵێنێ و ئه‌وانیش به وشه‌کانیان سۆسیالیستن ، به کرده‌وه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بۆرژووازی خۆیان ده‌پارێزن...
سه‌رۆک APO ده‌یهه‌وێ به‌ر له هه‌ر شتێک که‌سایه‌تی ئاکتیڤ و کارگه‌ر له ڕووحی هه‌موو گه‌ل دا ساز بکات. ئه‌م که‌سایه‌تییه پرۆلێتاریه ئێمه پێی ده‌ڵێین " ئاپۆچی". به ڕاستی سه‌رۆک APO ئه‌به‌رئینسانی پۆڵایینی ده‌وێت. که‌سایه‌تیه‌کی خوڵقێنه‌ر که له مردن ژیان بخووڵێنێت و له دژوار و زه‌حمه‌تی نه‌پرینگێته‌وه. وه‌ک پڕۆفیسۆر یاڵچین کوچوکیش پێی ده‌ڵێت ؛
( ئه‌ی ئاپۆ ، تۆ سووپێرمه‌ن ده‌خوازی...)
تا ڕووح و که‌سایه‌تی سۆسیالیستی ساز نه‌بێت ، تۆ له هه‌ر چینێک بیت و هه‌ر ئیددیعایه‌کت هه‌بێت، جیاوازییه‌کی نییه و ناتوانی گۆڕانکاری ساز بکه‌یت.
له به‌شێکی دیکه‌دا که‌سایه‌تییه‌کانی جڤاکی کوردستان ڕاڤه ده‌که‌م؛ له‌م ڕوانگه کۆمه‌ڵناسانه‌یه‌وه له کوردستان چه‌ندین جۆره که‌سایه‌تی له بواره‌کانی جۆراوجۆره‌وه ته‌حلیل ده‌کرێن. بۆ وێنه که‌سایه‌تیه‌کان له بواری ده‌روه‌ست بوونه‌وه به چوارده‌سته دابه‌ش ده‌کرێن؛
1. که‌سایه‌تی خایین 2. که‌سایه‌تی گێل و نه‌فام 3. که‌سایه‌تی ڕووناکبیرانی ترسه‌نۆک 4. که‌سایه‌تی شۆڕشگه‌ر.
# که‌سایه‌تی خایین ؛
ئه‌و که‌سایه‌تیه به هۆی نه‌زانی ، که‌م سه‌وادی ، کێشه‌ی تاکه‌که‌سی و ده‌رۆنی ، یان به هۆی وه‌رگرتنی پاره ، خزمه‌تی سیسته‌می حاکم و داگیرکه‌ران ده‌کات و له دژی گه‌لی خۆی و له ڕاستیدا له دژی زمان و هه‌بوونی خۆیشی شه‌ڕ ده‌کات. چوونکه به هه‌ر حاڵ منداڵه‌که‌ی خۆیشی هه‌ر له‌م گه‌له‌یه و داهاتوویان به یه‌که‌وه گرێ دراوه.
# که‌سایه‌تی گێل و نه‌فام؛
گێل و نه‌فام که‌سایه‌تیه‌که که وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ؛( ده‌ست به کڵاوی خۆت بگره با نه‌یبا !) یان ( کێ که‌ر بوو تۆ کورتان به!) نزیکی سیاسه‌ت ده‌بێته‌وه. ئه‌م که‌سایه‌تیه له ناخووداگای خۆی دا تا ڕاده‌یه‌ک حه‌ز له نه‌ته‌وه و هه‌بوونی خۆیشی ده‌کات، به‌ڵام ده‌ترسێ و به ئیراده‌ی خۆی حازر به هه‌نگاونان نییه. که‌چی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌ڵکه‌وێ خۆی ته‌خلییه ده‌کات و تایبه‌تمه‌ندیه‌کی دیکه‌شی ئه‌وه‌یه که کێ کاری له سه‌ر بکات زه‌مینه‌ی چوون به‌ره‌و ئه‌وی هه‌یه. واتا ئه‌گه‌ر دووژمن کاری له سه‌ر بکات، زه‌مینه‌ی توانه‌وه و ئاسیمیلاسیۆنی هه‌یه و ئه‌گه‌ریش شۆڕش به‌هێز بێت و کار بکات، زه‌مینه‌ی هاتن به‌ره‌و به‌ره‌ی شۆڕشیشی هه‌یه ! به‌گشتی له هه‌ل و مه‌رجی ئاسایی دا خۆی له گێلی ده‌دات و بێ لایه‌ن یان نه‌فام ده‌نوێنێ و کارێکی زۆری پێویسته له‌گه‌ڵی ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مه‌ش تڕاژێدیای گه‌وره‌ی که‌سایه‌تی کورده. که‌سایه‌تی گێل و نه‌فام زۆربه‌ی گه‌لی کورد پێک دێنێ. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ش جووڵانه‌وه‌یه‌کی خووڵقێنه‌ری وشیارکه‌ره‌وه‌ی شۆڕشگه‌ی پێویسته. جووڵانه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و سه‌مبۆلیک که ئاکتیڤ بێت و گه‌ل باوه‌ڕی پێ بێنێ.
# که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرانی ترسه‌نۆک؛
به‌داخه‌وه له کوردستان ڕۆشنبیر زۆر که‌من و ئه‌گه‌ریش هه‌بن له لاکی خۆیان دا ژیان ده‌که‌ن . سه‌رۆک زۆر جار ڕه‌خنه‌ی لێ‌گرتوون و ده‌ڵێت ؛ ( بۆ چی ڕووناکبیرێک نایه‌ت و ڕه‌خنه‌مان لێ ناگرێت، پێشنیارێکمان پێ ناکات، یارمه‌تیمان بۆ شۆڕش نادات؟! کوان ڕووناک بیرانی ئێمه؟!) ڕۆشنبیرانی ترسه‌نۆکی کورد جیاوازیان له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئاسایی له‌وه‌دایه که ئه‌وان باستر له خه‌ڵک ده‌توانن ئانالیزی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و جڤاکی بکه‌ن و ڕاستیه‌کانی سیسته‌می حاکم لێک بده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ترس و به‌رژه‌وه‌ندی بێده‌نگن ! ئه‌وه له کاتێکدایه که که‌سایه‌تیه‌کی تورکی وه‌ک ئیسماعیل بێشکچی به ده‌یان ساڵه به خاتری دۆزی کوردان له نێو زیندانه‌کانی تورکیه دا ڕاده‌گیرێت . ئه‌وه ڕۆشنبیرێکی ڕاسته‌قینه‌یه. یان فرانتس فانۆن ، ژان پۆل ساڕتر ، ئاڵبێرت کامۆ ... مه‌خابن ڕۆشنبیرانی کورد ته‌نیا قسه‌یان هه‌یه و بێ پڕاتیک ماون و هێندێک جار ئه‌وه‌نده ترسه‌نۆکن که ده‌میشیان گرێ ده‌ده‌ن! ته‌نانه‌ت ژووماره‌یه‌کیش له‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی زانسته‌که‌یان قه‌ڵه‌م بۆ دووژمن هه‌ڵده‌گرن و ده‌بن به خایینی فه‌رهه‌نگی که زۆر پڕمه‌ترسیدارتره له خایینی ئاسایی. زۆرینه‌ی ڕووناکبیرانی کورد ئۆپۆرتۆنیست و به‌رژه‌وه‌ندی خوازن!!!
# که‌سایه‌تی شۆڕشگه‌ر ؛
شۆڕسگه‌ر ڕووناکبیرێکه که جیا له ئانالیز کردنی کۆمه‌ڵگا و ڕاستیه‌کانی ، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کان هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ست ده‌کات به خه‌بات.له‌م ڕوانگه‌یه‌وه شۆڕشگه‌ر وه‌ک مرۆڤێکی ئازادیخواز ، ئاماده‌یه بۆ هه‌ر جۆره فیداکاریه‌ک . ڕه‌نج ده‌دات بۆ که‌م کردنه‌وه و نه‌هێشتنی ڕه‌نجه‌کان. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ره‌تا له که‌سایه‌تی خۆی دا و پاشانیش له ده‌ور و به‌ری دا ده‌ستی به گۆڕانکاری کردووه.
به پێوانه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیانه سه‌رۆک ئه‌م پرسیاره‌مان لێ ده‌کات؛ ( ئێوه خاوه‌نی کام یه‌ک له‌م که‌سایه‌تیانه‌نن؟! کام یه‌ک له‌وانه‌تان پێ باشه؟! ده‌تانهه‌وێ خاوه‌نی کام یه‌ک له‌م که‌سایه‌تیانه بن؟!) سه‌رۆک سۆسیالیسته و هه‌موو شتێک بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌خوازێ . ئه‌و له دژی ناسیۆنالیزمه. له ڕوانگه‌ی سه‌رۆک APO ناسیۆنالیزم نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی یه و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیش بنگه‌ی فاشیزمه. هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک مرۆڤێکی وڵات دۆست نزیک ده‌بێته‌وه نه‌ک وڵات په‌ره‌ست. تۆ ماڵێکت هه‌یه، داگیریان کردووه و گه‌ر حه‌ز له‌م نیشتیمانه ده‌که‌ی که دایکی تۆیه ، پێویسته بۆ ڕزگار کردنی هه‌وڵ بده‌ی. به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئینکاری نه‌ته‌وه‌کانی دیکه نایه‌ت.
ته‌نانه‌ت بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌ییش دیسان شه‌ڕی که‌سایه‌تی پێویسته...
سه‌رۆک ده‌ڵێ؛ ئێمه تووشی دوو کوشتار هاتووین؛ ( یه‌که‌م کوشتاری سوور، دوویه‌م کوشتاری سپی.)
# کوشتاری سوور؛
بریتییه له هێرشی دووژمن به تفه‌نگ و تانگ و هێڵیکۆپتێر و فڕۆکه. له‌م شه‌ڕه‌دا خوێن ده‌ڕژێت و ڕک و کینیش په‌ره ده‌ستێنێ. تۆ دووژمنی خۆت ده‌بینی و هه‌وڵ ده‌ده‌ی تۆڵه‌ی خۆتی لێ بستێنی . به‌ڵام
# کوشتاری سپی :
تۆ که‌متر هه‌ست به هه‌بوونی کوشتار ده‌که‌ی. ئه‌وه مرنێکی هێمنانه‌یه! دووژمن به په‌ره پێدانی فه‌ساد ، تریاک ، حاکم کردنی قووتابخانه‌کان، ته‌له‌ڤیزیۆن، ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌کان و ...هتد، هێرش ده‌کاته سه‌ر زمان ، هه‌بوون ، ک‌لتوورو که‌سایه‌تی گه‌لی بن ده‌ست و به شه‌ڕێکی سایکۆلۆژیک و فیزیکی به‌ره‌و ئاسیمیلاسیۆن و توانه‌وه‌ی ده‌بات. کوشتاری سپی گه‌لێک مه‌ترسیدارتره له کوشتاری سوور...
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا جووڵانه‌وه‌یه‌کی ئاڵتێرناتیڤ پێویسته.ئاڵتێرناتیڤ چییه؟! ئاڵتێرناتیڤ هێزی به‌رامبه‌ره. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر دوژمن ئه‌رته‌شی هه‌یه ، ئێمه‌ش ئه‌رته‌شی گه‌ریللامان پێک هێناوه( ARGK) ، ئه‌گه‌ر دووژمن ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌یه، ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ردا ته‌له‌ڤیزیۆنی MED TV مان دامه‌زراند. ڕادیۆ و ڕۆژنامه و گه‌لێک ڕاگه‌یاندنمان له هه‌مبه‌ری ڕاگه‌یاندنه‌کانی دووژمن دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان زه‌ین و مێشکی لاوه‌کانمان خراپ ده‌که‌ن و به‌ره‌و مادده‌کانی بێ هۆشکه‌ر و فه‌ساد ڕایانده‌کێشن، ئێمه‌ش له دژی ئه‌وه وریایی پێش ده‌خه‌ین و لاوان به‌ره‌و ئازادی ڕاده‌کێشین.
ئه‌مه شه‌ڕی گۆڕانکاری که‌سایه‌تیه و سه‌رۆک بۆ ئه‌مه ده‌ڵێ؛ ( % 95 شه‌ڕ له گه‌ڵ ده‌رۆن، % 5 له گه‌ڵ دووژمن) !
واتا ئه‌گه‌ر شۆڕشگه‌رێک به باشی ده‌رۆنی خۆی په‌روه‌رده نه‌کات ، ئیحتیمالی هه‌یه که نه‌توانێ تا به ئاخر به‌رخوه‌دان بکات و هه‌رچه‌ندیش له شه‌ڕی دووژمن دا به ته‌واوی ئازا بێت، له کۆتاییدا لاوازی که‌سایه‌تی خۆی تێکی ده‌شکێنێ و ناتوانێ له ڕیزی شۆڕش دا بمێنێ! نموونه‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه زۆرن. که‌وابوو ده‌بێ سه‌ره‌تا هه‌ر که‌س له زه‌ین و ده‌رۆنی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات و شه‌ڕی خۆی بکات. گه‌ر تۆ له % 95 شه‌ڕی ده‌رۆنی خۆت دا سه‌رکه‌وی، بێ گوومان شه‌ڕی دووژمن به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه ده‌به‌ی.
هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆک له شۆڕش دا چه‌ندین که‌سایه‌تی لاوازی دیکه ده‌ست نیشان ده‌کات؛
1. که‌سایه‌تی حه‌مباڵ 2. که‌سایه‌تی چه‌نه‌وان 3. که‌سایه‌تی ئه‌حباب چاوش 4. که‌سایه‌تی قه‌به
# که‌سایه‌تی حه‌مباڵ ؛
حه‌مباڵ که‌سێکه که هاتووه‌ته ناو شۆڕش و زۆریش چالاکه ، هه‌ر ئه‌رکێکی پێی بسپێری ئه‌نجامی ده‌دات ، به‌ڵام هه‌وڵ دانی بۆ پێش خستنی باری فکری لاوازه. په‌روه‌رده زۆر وه‌رناگرێت ، هه‌ر بۆیه‌ش شه‌ڕی که‌سایه‌تی که‌مه! ڕه‌نگه پاک بێت، به‌ڵام ئه‌م پاکییه به ساده‌ییش ده‌توانێ نه‌مێنێ. کاتێک تۆ لێی ده‌پرسی ؛( بۆ چی شه‌ڕ ده‌که‌ی؟!) ناتوانێ به شێوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و قووڵ به‌رسڤی هۆی شۆڕشه‌که‌ی بداته‌وه. مانای ئازادی و گه‌ل و سۆسیالیزم و دێمۆکڕاسی و وشه‌ی له‌م وێنه‌یه ته‌نیا به ڕه‌نگێکی شووعاری ده‌ڵێته‌وه. ئه‌م که‌سایه‌تییه هه‌رچه‌ندی چالاکیش بێت، له ڕاستی دا به هۆی که‌م بوونی تێگه‌یشتنی ، کاره‌که‌ی وه‌ک یاغی بوون و حه‌مباڵی ده‌چێت! وه‌ها که‌سێک ئه‌گه‌ر ده‌یان ساڵیش له‌ناو شۆڕشدا بمێنێ ڕۆژێک ماندوو ده‌بێت و ئیتر شووعاره‌کان تێری ناکه‌ن و له‌ڕێ ده‌رده‌که‌وێت...
# که‌سایه‌تی چه‌نه‌وان؛
چه‌نه‌وان به پێچه‌وانه‌ی حه‌مباڵه. زۆر ده‌زانێ و زۆر قسه ده‌کات. ئانالیزی به‌هێزه و دار و دونیا لێک ده‌داته‌وه. به‌ڵام کاتێک لێی ده‌پرسی؛( ده‌ی خۆت چیت کردووه بۆ شۆڕش؟! ) یان ( ئایا ئاماده‌ی فڵانه ئه‌رکی شۆڕش وه ئه‌ستۆ بگری؟! ) له وڵام دا به‌هانه ده‌هێنێته‌وه و حازر نییه به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی گه‌وره وه ئه‌ستۆی خۆی بگرێت! له ڕاستیدا ئه‌م که‌سایه‌تیه ــ له ناو یان ده‌ره‌وه‌ی جووڵانه‌وه دا ــ به‌رژه‌وه‌ندی خوازه و ته‌نیا چه‌نه‌ی زه‌حمه‌ت داوه.
له ڕوانگه‌ی سه‌رۆک APO شۆڕشگه‌ری ڕاسته‌قینه نه حه‌مباڵه و نه چه‌نه‌وان ، به‌ڵکوو که‌سێکه که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بواری تێئۆری و فکرییه‌وه به‌توانایه ، به پڕاتیکیش هه‌وڵی جیددی ده‌دات بۆ پێش خستن و چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کان. شۆڕشگه‌ری ڕاسته‌قینه له ئه‌نجام دانی دژوارترین کاره‌کان سڵ ناکات و بۆ ڕه‌نج دان و ئاره‌قه ڕشتن له هه‌ر شوێنێک و له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێک دا ئاماده‌یه. هه‌ر کارێکیش به پێی پڕه‌نسیپ به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ.
# که‌سایه‌تی ئه‌حباب چاوش ؛
ئه‌حباب چاوشی به‌مانای گرێ درانی دوو یان چه‌ند که‌سێکه له بواری ڕووحیه‌وه به یه‌کتر، به بێ ئه‌وه‌ی که بنگه‌ی ئیدیۆلۆژیک و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له به‌ر چاو بگیرێت. بێ گوومان سه‌رۆک هه‌ڤاڵه‌تی وه‌ک گرینگ‌ترین مه‌سه‌له ده‌بینێت و ڕووحی هه‌ڤاڵه‌تی له سه‌ر ئه‌ساسی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕش و گه‌ل و مرۆڤایه‌تی پێش ده‌خات. به‌ڵام ئه‌حباب چاوشی هێندێک که‌س به یه‌کتره‌وه ، وه‌ک مه‌ترسی ده‌بینێ. چونکه ئه‌گه‌ر بۆ وێنه دوو که‌س زۆر به یه‌که‌وه گرێ دراو بن و حه‌ز له یه‌کتر بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر یه‌کیان دوای ماوه‌یه‌ک خیانه‌ت بکه‌ت و له شۆڕش ده‌رکه‌وێ، بۆی هه‌یه کاریگه‌ری خراپ بکاته سه‌ر که‌سیدووه‌م و ئه‌ویش به دوای دا بڕوات. ئه‌م گرێ دانه ته‌نیا عاتیفی یه و له عاتیفه و ئه‌وینی مه‌زنی هه‌ڤاڵه‌تی به‌دووره. چونکه هه‌ڤاڵان به هۆی ئیدیۆلۆژی و شۆڕشێک به یه‌کتر گه‌یشتوون و ته‌نانه‌ت حازرن گیان بۆ یه‌کتر بده‌ن. لێره‌دا عاتیفه خاوه‌نی مانایه و خۆشه‌ویستی و هه‌ڤاڵه‌تی وه‌ک پیرۆزترین شت خۆی ئیسپات ده‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک یان چه‌ند ئینسان ، ته‌نیا به هۆی گرێ دران به یه‌ک یان چه‌ند که‌سێکه‌وه، له دژی گه‌ل و هه‌ڤاڵانی خۆیان هه‌نگاو بنێن ، یان به‌جێیان بهێڵن، ئه‌م عاتیفه‌یه‌ش درۆیین و ڕووکه‌شه و دووره له ڕه‌وشی هه‌ڤاڵه‌تی. هه‌ڤاڵه‌تی له هه‌ر شتێک پیرۆزتره. به‌ڵام هه‌ڤاڵ مافی پێدا هه‌ڵگووتنی بێ ما‌نایان نییه‌به یه‌کتره‌وه. گه‌ر دوو که‌س هه‌ر مه‌دح و ته‌مجیدی یه‌کتر بکه‌ن و به یه‌که‌وه وه‌ها گرێ دراو بن که لایه‌نه‌کانی لاوازی یه‌کتر نه‌بینن، یان چاوپۆشیان لێ بکه‌ن، ئه‌وا مه‌ترسی ساز ده‌بێت.
سه‌رۆک APO ده‌ڵێت ؛ ( ئه‌و شوێنه‌ی ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌بێت ، ئه‌وا خه‌ته‌رناکترین شوێنه...)
هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ؛ ( نه‌بوونی ڕه‌خنه به واتای ڕاوه‌ستانی گۆڕانکاری که‌سایه‌تی و قه‌بووڵ کردنی که‌سایه‌تی کۆنه) له ڕوانگه‌ی سه‌رۆکه‌وه دوو هه‌ڤاڵ هاوکات که گیان بۆ یه‌کتر ده‌ده‌ن ، پێویسته وه‌ک تیغیش یه‌کتر ببڕن...
بێ گوومان هێندێک جار له شه‌ڕدا نۆ هه‌ڤاڵ بۆ ڕزگار کردنی گیانی هه‌ڤاڵێکی بریندار، گیانی خۆیان به‌خت کردووه. ئه‌مه ڕووحی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڤاڵه‌تیه. هاوکات هه‌ر ڕۆژ له سیسته‌می گه‌ریلا دا " ته‌کمیل دان" و ڕه‌خنه‌گرتن هه‌یه و گه‌ریلا هه‌موو ئێواران له که‌مپه‌کانی خۆیان کۆ ده‌بنه‌وه و هه‌ر کامه‌یان به نۆبه ڕاپۆرتی بیست و چوار کاتژمێر کار و خه‌بات و ڕه‌خنه‌ی لاوازیه‌کانی خۆی که‌سانی تر پێشکه‌ش ده‌کات.
به‌ڵام ئه‌حباب چاوشی ڕه‌خنه‌گر نییه و هه‌ر بۆیه‌ش تێکده‌ر و ڕاوه‌ستێنه‌ره.
# که‌سایه‌تی قه‌به؛
که‌سایه‌تیه‌کی مه‌ترسیداره. دۆگماتیکه و هیچ شتێک وه‌رناگرێت ، یان قه‌بووڵ ناکات. ئه‌گه‌ر شتێکیش بزانێت هه‌ر هی خۆی پێ ڕاسته و به فۆڕمووڵی 2+2 = 4 نزیکی مه‌سه‌له‌کان ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش حازر به گۆڕانکاری که‌سایه‌تی له ده‌رۆنی خۆی دا نییه و دره‌نگ پێش ده‌که‌وێت...
ڕێبین دواتر له باره‌ی تاریفی سیاسه‌ت له ڕوانگه‌ی ئاپۆئیزمه‌وه قسه‌ی کرد ؛
سه‌رۆک APO ده‌ڵێت ؛( سیاسه‌ت له ڕوانگه‌ی من هونه‌ره ، هونه‌ری خوڵقاندنی جوانیه‌کان.) لێره‌دا سیاسه‌تمه‌دار خوڵقاندنی که‌سایه‌تی جوان و دونیایه‌ک جوان به ئه‌ساس ده‌گرێت. هونه‌رێک که خوڵقێنه‌ره. هه‌ر لێره‌ش دا جیاوازی ئه‌م فکرو فه‌لسه‌فه‌یه له گه‌ڵ ماکیاوێلیزم و تاریفی سایسه‌تمه‌دارانی ماکیاوێلیست ده‌رده‌که‌وێت؛ ئه‌وان که‌سایه‌تی شکێنن. وێرانگه‌ری جوانین له پێناو قازانجه‌کانی خۆیان. ماکیاوێلیسته‌کان ده‌ڵێن؛( هه‌ر کارێک بکه، بکووژه، ببڕه، دۆستایه‌تی بکه، دووژمنایه‌تی بکه، هه‌موو کارێک له پێناو سه‌رکه‌وتنی خۆت)! خه‌ڵک لێره‌دا که‌ره‌سه‌ن. فریو ده‌درێن و که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیردرێت. سه‌رۆک APO له سه‌داقه‌ت ده‌گه‌ڕێت و ده‌ڵێت؛ ( له سیاسه‌ت دا سادق بن) ! گه‌ر سه‌داقه‌ت نه‌بێت به ڕاستی فریودان پێش ده‌که‌وێت. هه‌روه‌تر سیاسه‌تی ئاپۆئیزم ئیراده‌یه‌کی گه‌وره له ناو مرۆڤ ده‌خوڵقێنێ و له دژی ئه‌م سیستیمانه‌یه که ئیراده‌ی ئازاد له گه‌ل ده‌ستێنن. ئه‌مه شه‌ڕی ته‌نیا فکر نییه، به‌ڵکوو شه‌ڕی فکرساز و که‌سایه‌تی سازه...
له ڕاستیدا سه‌رۆک APO ش که‌سایه‌تی ده‌ڕووخێنێ ، به‌ڵام که‌سایه‌تی کۆن و کلاسیک. ئه‌و له دژی کوردی کۆن و پیاوه‌تی کۆن و زه‌ینیه‌تی کۆن شه‌ڕ ده‌کات. پیاوـ کوردانێکی کلاسیک که ژنیان به کۆیله گرت و خۆیشیان به کۆیله‌ی ده‌وڵه‌تان گیران! پیاو کوردانێکی کلاسیک که یان شوان بوون یان شوالییه! یان شوان بوون و له هیچ تێنه‌گه‌یشتن ، یان شوالییه و شۆڕه‌سوارانێک بوون که بوونه‌ته کارتی فشاری ده‌ستی ده‌وڵه‌تان و پاش ماوه‌یه‌کیش سه‌رهه‌ڵدان له دژی حاکمێک ، به هۆی نه‌بوونی به‌رنامه و لاوازی که‌سایه‌تی تێک شکاون!
ڕێبین ئه‌مجاره‌یان هێندێک باسی له ژیانی سه‌رۆک کرد ؛ بیره‌وه‌ریه‌کانی سه‌رۆک ، منداڵێک که له گوندێکی نه‌ناسراوی شاری مێژوویی " ئورفا " چۆن ڕاده‌بێت و له زانکۆی ئانکارا چۆن شۆڕش ده‌کات و له گووندی " فیس " ی دیاربه‌کر چۆن پارتی کارگه‌رانی کوردستان ئاوا ده‌کات ، له سووریه چۆن پێغه‌مبه‌رانه و عارفانه ژیان به سه‌ر ده‌بات ، به‌رخوه‌دانی زیندانه‌کان و خۆ سووتاندن و مان گرتن له خواردنی مه‌زلووم ، فه‌رهاد ، عاکیف ، خه‌یری ، که‌ماڵی پیر و... پێشخستنی که‌سایه‌تی ژنانێکی وه‌ک بێریتان و زیلان و رووناهی و بێریڤان ... به سیسته‌م کردنی ژنان و ژیاندنه‌وه‌یان ، لێکدانه‌وه‌کانی مێژوویی گرفته‌کان و به‌رده‌وام گۆڕانکاری...؛
سه‌رۆک ده‌ڵێت؛ ( من هه‌ر شه‌و که ده‌خه‌وم ،عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانێک ده‌مرێت و هه‌ر ڕۆژ که له خه‌و هه‌ڵده‌ستم ، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانێکی نوێ له دایک ده‌بێت )
ئه‌مه گۆڕانکاری به‌رده‌وامی ده‌رۆنی ئینسانێکه که به ئیراده و فکرێکی ئازاد هه‌میشه خۆی و هه‌ڤاڵان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وام پێش ده‌خات.
له گوتاره‌کانی ڕێبین زۆر شتم له بیر نه‌ماوه. چه‌ندین ساڵ ده‌رباز بووه و ئێستاش ڕێبین له ناومان دا نه‌ماوه. ئاخ بریا زه‌فتم پێ بووایه و هه‌موو وتاره‌کانیم زه‌فت کردبا. من ئیتر ده‌رفه‌تم په‌یدا نه‌کرد تا به تێر و ته‌سه‌لی جارێکی تر له گه‌ڵی بدوێم. چه‌ند جارێکی تر یه‌کترمان دیت ، به‌ڵام کات ئه‌وه‌نده نه‌بوو که زۆرتر له گه‌ڵ یه‌ک قسه بکه‌ین. ته‌نانه‌ت ڕۆژێک له ئه‌شکه‌وته بچووکه‌کانی چیایه‌کی ڕوو به گوندی " ئوسوکه‌ند " له گه‌ڵ دوو گه‌ریلا ( بێریڤانی سووریه و کرمانجی سلێمانی) و چه‌ند که‌سێکی تر له گه‌ڵ ڕێبین تا نزیکه‌ی شه‌و دانیشتین و قسه‌مان کرد و په‌روه‌رده‌مان بینی ، به‌ڵام دیسان له گه‌ڵ ڕێبین ده‌رفه‌تی ئاخافتن که‌م بوو.
ئاخرین جار که دیتم له قه‌راغ چۆم بوو. له قه‌راغ چۆمی مه‌هاباد ، له نزیک سه‌د. به‌ڵام ڕێبین خۆی چۆم بوو ، کانی بوو ، ئاوێنه بوو. من له ئاوێنه‌ی ڕووحی ڕێبین دا سیمای ئاپۆم دیتووه. ڕێبین بوو که وانه‌ی ئینسان بوون و خاوه‌نی ئیراده بوونی به ئێمه‌دا. ئه‌و بوو که منی به‌م وتانه‌ی سه‌رۆک APO گه‌یاند ؛
( مرۆڤ شایانی ڕێز لێگرتنه ، نه‌ک به‌زه‌یی)
( شۆڕش، وڵامێکه بۆ پرسیاری چۆن ژیان به سه‌ر بردن؟!)
وه ڕێبین بوو که ئێمه‌ی بۆ گه‌یشتن که ئێمه‌ی بۆ گه‌یشتن به که‌سایه‌تی ئازاد هان ده‌دا ، چونکه سه‌رۆک APO ده‌ڵێت ؛
( ئازادی شایانی ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌وڵی بۆ ده‌دات)
ڕێبینم هه‌رگیز نه‌دیته‌وه ، چونکه ئه‌و بۆ ڕێزگرتن له ئینسان و بۆ گه‌یشتن به که‌سایه‌تیه‌کی ئازاد ، بوو به شۆڕشگه‌رێکی که‌م وێنه. ڕێبین ڕووناکبیرێکی شۆڕشگه‌ر بوو ، ڕووناکبیرێک که په‌پووله‌کانی ژیانی له دونیای به‌رینی فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیی دا دیت بوو... شۆڕشگه‌رێک که چیاکانی ئاگرپڕژێنی ده‌رۆنی ، گڕیان لێ ده‌باری ...
ڕێبین ڕۆیشته چیا و هه‌رگیز نه‌مدیته‌وه ، جیا له گۆڕه‌که‌ی نه‌بێت که نزیکشه‌هیدانێکی مێژووسازی وه‌ک " مه‌حه‌مه‌د قه‌ره‌سونگور" و " ئیبراهیم بیلگین" له " کانی جه‌نگێ " نێژرا بوو. گۆڕێکی ساده و چه‌پکه گوڵێکی زه‌رد و سوور له سه‌ر ، له کاتێکدا چه‌ند دایک له باشووری بچووک و " جه‌میل بایک" له په‌نای ڕاوه‌ستابوون. ئێستاش من به نووسینه‌وه‌ی ئه‌م وتانه یادی ئه‌م گه‌وره ئینسانه ده‌که‌م که به‌رده‌وام له گه‌ڵی ده‌ژیم . له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌تانه هه‌رچه‌ندیش به ساده‌یی باسم لێ کردبێنه‌وه ، ئێجگاریش ئه‌ساسین. هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه من له گێڕانه‌وه‌یان دا هه‌ڵه‌م کردبێت و زۆر شتیشم له بیرچۆته‌وه. بێ گوومان ڕێبین زۆر قووڵتر و قووڵتر ڕۆیشت بوویه ناخیانه‌وه.
ڕێبین ڕۆیشته چیا . له چیاکانیش وه‌ک میلیتانێکی ئاپۆئیست ژیانی کرد. شه‌و و ڕۆژ کاری ده‌کرد و ده‌ینووسی و په‌روه‌رده‌ی ده‌دا... تا ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشی فه‌له‌جی کرد و لای ڕاستی له‌شی له کار که‌وت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پێ داگری هه‌ڤاڵان ئه‌و ئاماده نه‌بوو بۆ ده‌رمان بچێته ئه‌وروپا. به‌ڵێنیان لێ وه‌رگرت که تا چاک ده‌بێته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ نه‌نووسێت. ماوه‌یه‌ک به ده‌ستی ڕاست نه‌ینووسی. به ده‌ستی چه‌پ و به ده‌ست و خه‌تێکی زه‌حمه‌ت و ناخۆش هه‌وڵی ده‌دا. زۆر گران بوو. چۆن تاقه‌تی هێنا ؟1 دوای چه‌ندین مانگ هێدی هێدی ده‌ستی له کار که‌وتووی وه‌کار که‌وته‌وه ، به‌ڵام نه‌ک به ته‌واویش. ڕێبین ده‌ستی به نووسین کردبۆوه. که‌چی ئه‌مجاره‌یان دڵی له کارکه‌وت و له ناو به‌فری چیاکانی " قه‌ندیل" ، فه‌یله‌سۆفێکیان به به‌شداری سه‌دان کادری گه‌ریلا و له ڕێ و ڕه‌سمێکی خه‌مباردا ناشت.
هه‌ڤاڵان به پێکه‌نین و سیما و لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕێبین ڕاهاتبوون.حه‌زیان لێ ده‌کرد و گرێ دراوی بوون. نه‌ک به‌شێوه‌ی ئه‌حباب چاوشی ، نا ، ته‌واو به ڕووحی هه‌ڤاڵه‌تی . ڕێبینیش وه‌ک هه‌زاران هه‌ڤاڵی دیکه چاوه‌کانی که‌وته ژێر گڵی چیاکان ، به‌ڵام ئه‌ندێشه و پڕاتیک و ڕوانینه‌کانی له گه‌ڵ گیانی شۆڕشگه‌ری ئه‌و له ناخمان دا هه‌ر ماوه و ئه‌م کانیاو و ڕووباره هه‌ر خرۆشانه و ئاگری ئه‌م چیا به‌رزه له ناخی شه‌وانی تاریکی وڵاتی ئێران دا هه‌ر ده‌پڕژێت و ڕووناکیمان پێ ده‌به‌خشێت ...
ڕێبین سادق بوو ، خوڵقێنه‌ر بوو ، نموونه‌ی پرسی که‌سایه‌تی بوو ، سه‌مبۆلێک که پێویسته باشتر و باشتر بیناسین. سه‌مبۆلێک بۆ لاوان ، سه‌مبۆلی گۆڕانکاری که‌سایه‌تی ... 2004.2.15
وته‌یه‌کی دیکه‌ی به نرخی شه‌هید ڕێبین ؛
مرۆڤ خاوه‌نی سێ به‌شی گرینگه له خۆی دا ؛ مێشک ، زگ و ئاله‌تی جنسی ... ئه‌و که‌سه‌ی که له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه دێت ، واتا سه‌ره‌تا گرینگی به ئاله‌تی جنسی ده‌دات ، دواتر به زگ ، وه‌ها ئینسانێک به مێشک ڕاناگات . ئایا که‌سێک که به‌رده‌وام خه‌ریکی خواردن و خواردنه‌وه و که‌یفی جنسییه ده‌توانێ که‌سێک بێت که بیره‌وه‌ر بێت یان کاری مه‌زن بکات ؟! بێ گوومان زه‌حمه‌ته. به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ دێت ، واتا له مێشکه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات ، که‌متر گرنگی به زگ و ئاله‌تی جنسی ده‌دات. ئه‌وه‌ش ڕه‌مزی به هێز بوونی که‌سایه‌تی ئاپۆچییه . ئاپۆچی مێشک به سه‌ره‌کیترین به‌شی مرۆڤ ده‌زانن.
وه هه‌روها ، شێعرێک له شه‌هید ڕێبین ؛
ئاپۆ ئاوێنه‌ی مێژووه
مێژوو له سێداره نادرێ
ئاپۆ ڕووحی شه‌هیدانه
شه‌هید دوو جار شه‌هید ناکرێ
بازگشت
|
بفرست |
چاپ
| 1626 بار خوانده شده
خبرهای دیگر
کشته و زخمی شدن 5 نفر در اثر سانحه رانندگی
اتحادیه اروپا : تا زمانیکه مسئله کرد حل نشود حضور ترکیه در اتحادیه اروپا ممکن نخواهد بود
اعتصاب غذای 38 زندانی سیاسی کرد در زندان شهر ایدر
تمهیدات کنگره فوق العاده ب.د.پ. انجام گرفت
صدور احکام زندان برای فعالین سیاسی و مدنی کرد
اعدام دو تن از دستگیرشدگان حوادث بعد ازانتخابات
آمار دانشجویان کرد زندانی بلاتکلیف و محکوم شده
محکومیت سیاست تبعیض رژیم ایران علیه ملت کرد از سوی دیدبان حقوق بشر
بررسی وضعیت حقوق بشر در ایران در پارلمان اتحادیه اروپا
اخراج تعدادی از کارگران شرکت کشت و صنعت مهاباد
محکومیت سیاستهای حکومت ترکیه در قبال کردها
چهار کشته و مجروح در سانحه رانندگی در محور بوکان - میاندواو
بازداشت شماری از معلمان و روحانیون کرد در شرق کردستان
اموال فعال کرد محکوم به اعدام مصادره شد
تحویل دو زندانی کرد از سوی ایران به ترکیه
سه زندانی کرد به محل نامعلومی منتقل شدند
کشته شدن دادستان خوی در یک حمله مسلحانه
صدور حکم اعدام برای دو زندانی سیاسی دیگر کرد
بی خبری مطلق از تعدادی از بازداشت شدگان روز پنج شنبه در شهر سنه
گزارشی از وضیت خانواده انور حسین پناهی
در حمله ارتش ترک دو نظامی کشته شدند
دیدار نماینده ی پژاک با رئیس پارلمان قبرس و پارلمان انگلستان، درباره اعدام ها در کردستان
سمیناری با حضور رئیس پژاک،درباره وضعیت کردستان و ایران
بیانیه مشترک چهار سازمان مدافع حقوق بشر در رابطه با اعدامها در شرق کردستان
بازرسی بند پاک دو زندان مرکزی سنه و اظهارات گروسی
زندانی سیاسی کرد، به مکان نامعلومی، منتقل شد
ادامه خبرها
مطالب عمومی
«از اين بيدادي كه مي‌رود بر ما»
سكوت مرگبار در برابر مرگي سكوتناپذير!
نامه زندانیان سیاسی کرد از زندان سنندج در قبال اعدام فسیح یاسمنی
خطاب به سازمان های حقوق بشری
شب، شعر و شکنجه / نامه ای از فرزاد کمانگر
مرگ خاموش دختران سرزمین من
پژاک: با مشارکت خلق کرد، پیروزی امکان پذیر است
بلا چاو... (برای پارتیزان احسان) / کاوه کرمانشاهی
نامه فرزاد کمانگر از اوين: اين روزها اين شهر پر از ندا و سهراب شده
رموز دموكراتيزاسيون در ايران - بخش سوم
رموز دموكراتيزاسيون در ايران - بخش دوم
رموز دموكراتيزاسيون در ايران - بخش اول
روشنفكران كردستاني كجايند؟
ادامه
دیدگاه
پژوهشی در تاریخ و فرهنگ كُردهای چهاردولی
درباره جوکهای موهن علیه ملیتهای غیرفارس در ایران
در رابطه با زبان پیشین آذربایجان و دیاکونوف
بزکوهی؛ نماد بارانخواهی در سفال
اساطير نخستين روايتهاي سياسيـ اجتماعي
نگاهی سریع به اگزیستانسیالیسم ژان پل سارتر
نظریۀ رودلف بالتمان دربارۀ اسطوره و دین
گاندی: پیروزی آن نیست که زمین نخوریم...
مرگ سقراط؛ به روايت افلاطون و تفسير فردریش نيچه
در پاسخ به پرسش: روشنگری چيست؟. نوشته امانوئل کانت
اسلامیان شیعه و تجاوز به حریم انسانها
جملاتی از گاندی
ادامه