
گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سه‌ردرا، زۆرتر به‌شه‌کانی نه‌وت و گازی به‌رهه‌مهێندراو له ئێران‌دا ده‌گرێته‌وه و له رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی 'تایمسی له‌نده‌ن'، ئه‌وه توندترین ئابڵوقه‌ی ئابورییه، که تا ئه‌مڕۆ یه‌کیه‌تی ئوروپا بۆ ئێرانی دیاری کردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، به جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئابڵوقه‌یه، به‌شێکی به‌رچاو له بازرگانی نێوان، ئێران له‌گه‌ڵ ئاڵمان و ئیتاڵیا که زۆرترین په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، ده‌بڕێت.
له‌لایه‌کی تر ئاژانسی هه‌واڵده‌ری 'ڕۆیتێرز' به ئاماژه‌دان به‌و خه‌به‌ره، ڕایگه‌یاندووه که جێبه‌جێکردنی زیاتری ئابڵوقه له‌سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته له بازنه‌ی ئابوری دونیا ده‌رده‌هاوێت.











