
پێرێ شه‌و که‌سێکی ته‌مه‌ن 65 ساڵان به‌ناوی 'ده‌روێش حه‌سه‌ن خالیدیان' و کچێکی که ته‌مه‌نی 20 ساڵه به‌ناوی 'خه‌رمان'، له گوندی 'نساره'ی سه‌ربه شاری دیوانده‌ره ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌کوژرێن.
هێزه‌کانی ڕژیم بۆ په‌رده‌پۆش کردنی ئه‌و هێرشه، هه‌وڵی چه‌واشه‌کردنی ڕاستی ڕووداوه‌که ده‌ده‌ن و له‌ناو گه‌لدا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه ،که ئه‌و دوو که‌سه گوایه له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی په‌ژاکه‌وه کوژراون.
به‌ڵام خه‌ڵکی گونده‌که ئه‌و بانگه‌شانه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تیان ڕه‌د کردۆته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه ،که ئه‌و جۆره کرده‌وانه، کاری ده‌وڵه‌ت خۆیه‌تی.











