
ئه‌و کوردانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی زوڵم و زۆردارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران، ئاواره‌ی باشووری کوردستان بوون , به‌شێکیان له گونده‌کانی بناری قه‌ندیل له هه‌رێمی پاراستنی مێدیا جێگیربوون.
کوردان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ پسانه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر شاڵاوی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران. ئاستی زیادبوونی ئه‌و هێرشانه، وای کردووه که به‌شێک له کوردان ,ڕۆژهه‌ڵات به‌جێ بێڵن و ڕوو له باشووری کوردستان بکه‌ن.
ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی له‌ناو خاکی خۆیاندا وه‌ک ئاواره ناوزه‌د ده‌کرێن، ڕووبه‌ڕووی زه‌حمه‌تییه‌کی زۆر ده‌کرێنه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که ڕێگا ناده‌ن منداڵه‌کانیان بچنه قوتابخانه، نه‌خۆشه‌کانیان چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت و ناسنامه‌یان پێناده‌ن. هه‌ربۆیه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی کێشه‌گه‌لی جددی ده‌بنه‌وه که زۆر جار گیانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی گه‌رمای هاوین، نه‌خۆشییه‌کان زوو بڵاوده‌بنه‌وه و کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئاواره‌کان ده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه، به‌هۆی زۆربوونی گوشاره‌کان له‌سه‌ر گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌رچی ده‌چێ ئاماری ئه‌و ئاوارانه ڕوو له زیادبوون ده‌کات.











