هێزه‌کانی پاراستی گه‌ل هه‌په‌گه به لێدوانێک به‌رپرسیاریه‌تی چالاکیه‌که‌ی 'دۆرت یۆل' و عوسمانیه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
به گوێره‌ی لێدوانه‌که، له دۆرتیول 4 پۆلیس، له بازید 4 سه‌رباز و له گابار 2 سه‌رباز کوژراون.
ئه‌مه‌و ئه‌رته‌شی تورک له جۆله‌مێرگ و گابار، ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی نوێ کرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل"هه‌په‌گه" به ده‌رکردنی لێدوانێک ده‌ستنیشانی کرد که گه‌ریلاکانی ئه‌وان چالاکیه‌که‌ی دۆرتیۆلیان پێک هێناوه.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند که له‌و چالاکیه‌دا 4 پۆلیس کوژراون و دواتر ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و زانیاریه ئاشکرا ده‌کات.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که دوێنێش له عوسمانیه چالاکیه‌ک ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌که زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چالاکیه‌که که له دژی کاروانێکی سه‌ربازی به‌رێوه چووه له رۆژانی داهاتوودا ڕاده‌گه‌ێندرێت.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن وچاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل"هه‌په‌گه" ئاشکرای کرد که گه‌ریلاکانی ئه‌وان له 24ی مانگی جولای له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری چالاکیه‌کیان ئه‌نجامداوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که گرووپی 'شه‌هید فورات' له کاتژمێر 10 له نزیک پایه‌گایه‌ک هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبیلێکی سه‌ربازی له جۆری دووپشک. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه‌دا 4 سه‌رباز کوژراون و 6 سه‌ربازیتر بریندار بوون.
له‌لایه‌کیتر گه‌ریلاکانی "یه‌ژا ستار" له 24ی جوولای، له هه‌رێمی گاباری شرنه‌خ چالاکیه‌کیان به‌ڕێوه برد.
له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه‌دا 2 سه‌رباز کوژران و 4 سه‌ربازیتر بریندار بوون.
له‌لایه‌کیتر ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌رته‌شی تورک له هه‌رێمی جۆله‌مێرگ به‌رده‌وامه.
هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی کرد که ئه‌مڕۆ ئه‌رته‌شی تورک له هه‌رێمی گابار و هه‌رێمه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ستیان داوه‌ته ئۆپه‌راسیونێکی نوێ.
ئه‌رته‌شی تورک دوێنێش له هه‌رێمه‌کانی جۆله‌مێرگ ، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رێوه بردبوو.
سه‌رچاوه هه‌رێمیه‌کان ده‌ستنیشانیان کرد که دوێنی ئێواره له دژی پایه‌گایه‌ک له نێوان شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ر چالاکیه‌ک به‌ڕێوه چووه و له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکیه‌دا 7 سه‌رباز و 3 به‌کرێگیراو بریندار بوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان له هه‌رێمی،چه‌لێش له دژی یه‌کینه‌یه‌کی ئه‌رته‌شی تورک چالاکیه‌کی به ڕۆکێت ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها له هاتای ،ماشێنێکی سه‌ربازی له کاتی ده‌رکه‌وتن بۆ ئۆپه‌راسیۆن،وه‌رگه‌ڕاو له ئه‌نجامدا 8 سه‌رباز بریندار بوون.











