گه‌ڤه‌ر دوێنێ ئێواره‌ش به وتنه‌وه‌ی دروشمی 'بژی سه‌رۆک ئاپۆ'،هه‌ژا.
به هه‌زاران گه‌ڤه‌ری له دژی هێرشه‌کانی نه‌ژادپه‌رسته‌کان،ده‌رکه‌وتنه گۆڕه‌پانه‌کان و په‌یامی' گه‌لی دۆرتیۆل و ئینه‌گۆل،ته‌نیا نین' یان وته‌وه.
گه‌لی گه‌ڤه‌ر،دوێنێ له دژی هێرشی نه‌ژادپه‌رستان و ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانانه‌ی به‌رامبه‌ر ته‌رمی گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه کرا،چالاکیه‌کیان پێکهێنا.
به هه‌زاران که‌س به‌شداری چالاکیه‌که بوون و کرده‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیان شه‌رمه‌زار کرد.
به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس،شه‌ڕوپێکدادان روویدا.
وه له دره‌نگانی شه‌ودا،به سه‌دان جه‌وان له گه‌ڕه‌کی 'ئه‌سه‌ن ته‌په' له‌ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه‌و ده‌ستیان به ڕێپێوان کرد.
جه‌وانانی گه‌ڤه‌ر به وتنه‌وه‌ی دروشمی ' بژی سه‌رۆک ئاپۆ' و ' تۆڵه‌کردنه‌وه'، گه‌ڤه‌ریان هه‌ژاند و به‌نگه‌وازی سه‌رهه‌ڵدانیان له هه‌موو جه‌وانان کرد.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه،خه‌ڵکی وانیش،به چالاکیه‌ک هێرشی نه‌ژادپه‌رستانیان شه‌رمه‌زار کرد.
چالاکیه‌که له‌لایه‌ن ڕێکخستنه‌کانی به‌ده‌په‌وه،ڕێکخرابوو و به هه‌زاران که‌سیش به‌شداربوون.
خه‌ڵکی وانیش،حکومه‌تی ئاکه‌په‌یان به به‌رپرسیار زانی به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه.
پارله‌مه‌نتاری به‌ده‌په،سه‌رۆکی ڕێکخستنی شاره‌که، و سه‌رۆکی ڕێکخستنی ناوچه‌که،و به هه‌زاران که‌س له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی به‌ده‌په کۆبوونه‌وه.
به‌ڵام پۆلیسی تورک،وه‌ک هه‌میشه خۆیان له به‌رامبه‌ر چالاکیه‌که‌ی کوردان نه‌گرت و ڕێیان نه‌دا که گه‌ل ڕێپێوان بکه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و یه‌که گه‌ل،به چالاکی دانیشتن ڕێگای هاتوچۆی دۆرتیۆلیان گرت و له‌وێ لێدوانێکیان دا.
شوێنێکی دیکه ،که هێرشی نه‌ژادپه‌رستانی تێدا شه‌رمه‌زار کرا،ناوچه‌ی وێرانشاری ڕه‌حا بوو.
گه‌ل له‌وێش،زیهنیه‌تی ئاکه‌په،مه‌هه‌په، و جه‌هه‌په‌یان به به‌رپرسیار زانی و،به‌ڵێنی به‌هێزکردنی تێکۆشانیان دا و ده‌رکه‌وتنه گۆڕه‌پانه‌کان.
به سه‌دان که‌س به پێشه‌نگی ژنانی ئازاد‌و دیموکراتیک،له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه‌و له دژی هێرشاکان ڕێیان پێوا.
سه‌رۆکی به‌ده‌په‌ی ڕه‌حا و جێگری شاره‌دار و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ده‌په،به‌شداری ڕێپێوانه‌که بوون.
گه‌ل به دروشمی ' بژی سه‌رۆک ئاپۆ' دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان،دووپات کرده‌وه‌و بانگه‌وازی به‌هێزکردنی تێکۆشانیان له هه‌موو کوردستانیان کرد.
له لایه‌کی تر گه‌ل له شه‌مزینانی سه‌ر به شاری جۆله‌مێرگ ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی فاشیستانی تورک نیشان دا.
دوکانداران، دوکانه‌کانیان نه‌کرده‌وه و له ئێواره‌شدا به به‌شداری هه‌زاران که‌س ڕێپێوانێک ڕێکخرا.
هێزه‌کانی پۆلیس هێرشی برده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و گه‌لیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه خۆیان پاراست و هێسه‌کانی ده‌وڵه‌تییان به‌ردباران کرد.











