
رێدا* ... چامه‌ی خۆر
حه‌سه‌ن جودی
نیسانی2003
-1-
عه‌شتار؛
عه‌رشی مه‌رگی نغرۆ دا،
نهێنییه په‌مه‌ییه‌کانی
ئه‌شق و ڤیانی
خۆی
له‌گه‌رده‌کانی خشتێکی
ده‌روازه‌ی به‌رتاوی
قه‌ڵادا
بۆ به‌جێهێشتی...
قه‌ڵا؛
به‌باڵانمای نه‌مریدا
هه‌ڵگه‌ڕا،
پڕشنگه یاخییه‌کانی
خۆری
له‌ئامێزی سه‌وزی
خۆیدا
بۆ حه‌شاردای..
خۆر؛
به‌جه‌نگڵستانی خمبابا...














